وەزارەتی پەروەردە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: ھەموو جۆرە وانە وتنەوە لە سەرجەم پەیمانگا و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١-٣-٢٠٢٠، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بەراگرتنی وانە وتنەوە لە سەرجەم پەیمانگا و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادەگرن.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ئاماژە بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی، سەبارەت بە سیاسەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا:

راگرتنی ھەموو جۆرە وانە وتنەوە و لە سەرجەم پەیچامانگا و سەنتەرە پیشەییەكان ( خولەكانی بەھێزكردن بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن، خولی زمانی ئینگلیزی، خولەكانی پیشەیی، ھەموو جۆرە خول و كۆكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ھەموو بەشێكی پەروەدەیی و پیشەیی و فێربوون بێت) ئەم فەرمانە ھەموو ئەم پەیمانگە و سەنتەرە ناحكومیانە دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە وەزارەتی ڤپەروەردە وەرگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com