شلێر سەعید- هەولێر
لە هەولێر ١٧ کافتریا سزادران دەست بەسەر سەرجەم نێرگەلە و کەلوپەلەکانیاندا گیرا.
دوای ئەوەی پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا، کۆمەڵێک رێنمایی دەرکرد، یەکێکیان قەدەغەکردنی نێرگەلەکێشان بوولە شوێنەگشتییەکان، دوای پابەندنەبوونی هەندێ کافتریا بەرێنماییەکان سزادران.
لە لێدوانێكی تایبەت نەبەز عەبدولحەمید ، قائیمقامی قهزای ناوهندی ههولێر، بەنوچەی ڕاگەیاند: ھاونیشتیمانیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان، بەردەوام بە وردی چاودێری سەرجەم کافتریاو ئەو شوێنانە دەکەین، کە پێویستە لەژێر چاودێریدابن، پێویستە ھەموو لایەک پابەندبن بەم ڕێنماییانەی پێیان دراوە، ھەرشوێنێک پابەندنەبێت بەڕێنماییەکان شوێنەکەی دادەخرێت و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
دوای پابەندنەبوونی ژمارەیەک کافتریا بە رێنماییەکان و نێرگەلەکێشان تێیاندا، قائیمقامیهتی قهزای ناوهندی ههولێر گوتی: بۆئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی دەرھەق بەخاوەنی ئەوکافتریایانە گیراوتەبەرو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.