خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە

0

نوچە-اخبار العراقیە

لە گەڵ نزیک بوونەوەی کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کابینەی عەلاوی، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایی لە عێراق دەستی پێکردەوە.

بە هەزاران خۆپیشاندەر لە شاری بەسرە، کۆبوونەتەوە و جارێکی تر داوا دەکەن حکومەت بەرامبەر بە ویست و داواکانیان وەڵامدەر بێت.

ڕۆژی ڕابردوو، چالاکانی کۆمەڵایەتی کەمپەینێکی بەربڵاویان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە،١ی مارس وەڕێخستبوو و ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەمڕۆ کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com