نوچە
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/3/2020، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، ڕاگه‌یاندراوێكى لەبارەی بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 11/6/2019 و نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019، تایبەت بە هەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گڕێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری”.
لە راگەیێندراوەکەدا باس له‌وه كراوه، کە “دوای دوو ڕۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی دیكه‌ش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە، تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی دیكه‌ش تەواو بێت”.