مەسروور بارزانی سەردانی ئۆردن دەکات

0

نوچە

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ (یەکشەممە ١-٣-٢٠٢٠)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتووە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هه‌روه‌ها سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com