وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بانگەوازێک ئاراستەی خەڵکی هەرێم کرد.

ئەمڕۆ (یەکشەممە ١-٣-٢٠٢٠) د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی، کە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەبێ ئەوەی دابڕگەی پزیشکییان بۆ بکرێت و جیابکرێنەوە، یان بە قاچاخ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن، یان هەر گەشتیارێکی دیکە، کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە، ”جێگای مەترسین”.

وەزیری تەندروستی ئاگاداری کردوونەتەوە، کە بە زووترین کات لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان دوور بکەونەوە و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکییەوە بکەن.

وەزیری تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەم جۆرە کەسانەی ئاماژەیان پێدراوە، نزیک نەکەونەوە و لە پێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەکانیان، پەیوەندی بە تیمەکانی تەندروستییەوە بکەن، بە ئامانجی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com