پەرلەمان خوێندنەوەی دووم بۆ پڕۆژەیاسایەکی گرنگ دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووم بۆ پڕۆژەیاسایەکی گرنگ بکات.     

بە پێی مادەی ٧ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان لەساڵێکدا تەنها دوو وەرزی گرێدانی هەیە، وەرزێکیان لە ١-ی ٣-وە دەستپێدەکات تاکو کۆتایی مانگی ٦، کە وەرزی بەهارەیە، دووەمیان لە ١-ی ٩-وە دەستپێدەکات، تاکو ٣١-ی ١٢، کە بە وەرزی پایزە ناو دەبرێت، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ١-٣-٢٠٢٠ یەکەم وەرزی گرێدانی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی نوێدا دەستپێبکات.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، وەیسی سەعید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەی سبەی دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمان. بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووم بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان لەهەرێمی کوردستان، کە پێشتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و پڕۆژەیاسایەکی گرنگە، بە پەسەندکردنی ڕێگری لە بە قاچاغ بردنی نەوت دەکات”.   

وەیسی سەعید گوتیشی “بەو پێیەی سبەی ١-ی ٣ ساڵیادی ٤١ ساڵەی کۆچی دوایی ڕێبەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد، مەلا مستەفای بارزانییە، بەر لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، وەک ڕیزێک بۆ گیانی پاکی بارزانی نەمر، لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان یادی دەکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com