نوچە-ڕۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، باس لە بە ئەنجام گەیشتینی دانوستانەکانی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا دەکات.
دوای ئەوەی، کە ئەمڕۆ (شەممە ٢٩ی فێبریوەری)، تاڵیبان و ئەمریکا رێککەوتنی ئاشتییان واژۆ کرد، دوو لایەن بەیانێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئەمریکا لە ماوەی ١٤ مانگی داهاتوودا دەبێ سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە و لە بەرامبەردا تاڵیبان پابەندی هەموو ئەو خاڵانە بێت، کە ئەمڕۆ واژۆی لە سەر کردووە.
لە بەیانی کۆتایی کۆبوونەوەکەی ئەمڕدا جەخت کراوەتەوە، کە ئەمریکا ١٣٥ ڕۆژ دوای ڕێککەوتنەکەی لە گەڵ تاڵیبان دەبێ هێزەکانی بۆ ٨٦٠٠ کەس کەم بکاتەوە و دواتر پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان دەستپێبکات.
تاڵیبانیش گرەنتی داوە لە خاکی ئەفغانستانەوە هێرشەکانی بۆ سەر هێزە بیانیەکان و هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان ڕابگرێت.