گفتوگۆ لەگەڵ عەللاوی بەردەوامە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عەللاوی لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە و تا ئێستا کورد لەسەر هەڵوێستی خۆی بەردەوامە. 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧-٢-٢٠٢٠، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر كابینەكەی، ‏محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەڕلەمانتارانەوە، كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا و دواتریش لەسەر داوای عەلاوی دانیشتنەكە خرایە ڕۆژی یەكشەممە.      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ڕایگەیاند “تاکو ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان بەردەوامە لە گفتوگۆکردن و هیچ ڕێککەوتنێکی نوێش نەکراوە بۆ متمانەدان بەکابینە وزارییەکەی عەللاوی، ئەگەر باردۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بڕاوات، لەو بڕوایەدانم متمانەی پێبدرێت، ئەگەر متمانەشی پێبدرێت حکومەتێکی درێژ خایەن نابێت و تەمەنی زۆر کورت دەبێت”.

سەبارەت بە هەڵوێستی کورد، پەرلەمانتارەکەی پارتی، گوتی “تا ئێستا لەسەر هەڵوێستی خۆمان بەردەوامین و هیچ ڕێککەوتنێکیش لەگەڵیدا نەکراوە، ڕوون نییە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی کورد ڕوودەدات یان نا، چونکە ئەوە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ عەللاوی”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com