نوچە-هەواڵنێری فەرەنسا
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی روسیا، ڕێککەوتنی مۆسکۆ و ئەنقەرە ئاشكرا دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، هەر یەک لە ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی روسیا و تورکیا لە سەر کەم کردنەوەی گرژییەکانی ئیدلیب ڕێککەوتوون.
تاکوو ئێستا وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم ڕێککەوتنە بڵاو نەبۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، کە بڕیارە پوتین و ئەردۆغان، ڕۆژانی ٥ و ٦ی مارس، ڕاستەوخۆ دیداریک ئەنجام بدەن.