نوچە-ڕۆیتەرز
ئەمڕۆ (شەممە ٢٩-ی فێبریوەری) ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە هەواڵێکی بەپەلە ڕایگەیاند، رێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستان، بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم هێرشەکانی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و ئەمریکا ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارەی تاڵیبان، وەک نیازپاکییەک بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاشتی هەژمار بکرێت، کە ئەمڕۆ بە ئەمادەبوونی شاندەکانی تاڵیبان و ئەفغانستان و ئەمریکا و دەیان وڵاتی دیکە، بریارە واژۆ بکرێت.
بە گوێڕەی یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ، هەزاران دیل لە نێوان ئەفغانستان و تاڵیبان ئاڵۆگٶر دەکرێن.