دەستەی گەشتوگوزارچاوەڕێی هاتنی گەرمایە

0

شلێر سەعید: هەولێر 

داهاتی گەشتیاری و جولەی بازاڕ بەشێکی زۆری بەندە بە هاتنی گروپاتی گەشتیاری بۆیە کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتی گەشتوگوزار، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاریش دەلێت ”بێگومان هەموو ئەوانە زیانی زۆری دەبێت لەسەر جموجۆڵی گەشتیاری و ئەوە لە هەموو جیهانیش هەر وایە ڕاگرتنی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكان  و سنورەكان كاریگەری كردۆتە سەر كەرتی گەشتیاری. 

بەمەبەستی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ڕاسپارد بۆ قەدەغەکردنی هاتنی گروپاتی گەشتیاری لە خوارو ناوەڕاستی عێڕاق بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، ساڵی ڕابوردوو، نزیكی چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و داهاتی گەشتیاریش زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە. 

لە لێدوانێكی تایبەتدا نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار، لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان، وەك هەموو شوێنەكانی دیكە لە جیهان ڕێوشوێنی تایبەتی گرتۆتەبەر و لە بەر ڕۆشنایی دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا، كە هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم سنورداربكرێت، بۆیە دەستەی گەشتو گوزار، هاتنی گروپاتی گەشتیاری لە  شارەکانی عێڕاق بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرت، بەڵام هاتنی گەشتیار بەشێوەی تاك و خێزان هەرماوە و لە سنورەكانی ئێران هاتوچۆ بەشێوەیەكی گشتی كەم كراوەتەوە.

نادر ڕۆستی گوتیشی، بێگومان هەموو ئەوانە زیانی زۆری دەبێت لەسەر جموجۆڵی گەشتیاری و ئەوە لە هەموو جیهانیش هەروایە، ڕاگرتنی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكان و سنورەكان كاریگەری كردۆتە سەر كەرتی گەشتیاری.

گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار دەڵێ‌ ”هیوادارم ئەم بارودۆخە ئاسایی بێتەوە. گوتیشی، لە وەرزی هاویندا و هاتنی گەرما بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com