نوچە-ئاژانسەکان
رێکخراوی داعش لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
لە سەروتاری هەفتەنامەی النبائ، کە ئۆرگانی فەرمی ئەم گروپە هەژمار دەکریت، داعش خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارە شیعەنشینەکانی ئەم وڵاتە دەربڕیوە.
داعش هەروەها بە زمانی تەوس و تەنزەوە، ئاماژەی بە رێوشوێن و سیاسەتی ئێرانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە کردووە.
داعش هەروەها ڕایگەیاندووە، کە شیعەکان ڕیاکارن و تەنها ئەو کاتانە ڕوو لە خوا دەکەن کە لێیان بقەومێت.