مۆسکۆ: مافی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا هەیە

0

نوچە-ڕوسیا الیوم

باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند، سوریا مافی وەڵامدانەوەی بە هێرشەکانی تورکیای هەیە.

باڵیۆزی ڕوسیا هەروەها دەڵێت، ئاگربەستەکە لە ناوخۆی ئیدلیب بنپێ کراوە و هەر بۆیە سوپای سوریا مافی وەڵامدانەوەی بە هەر جۆرە هێرشێکی تورکیای هەیە.

هاوکات واشنتۆن دەنگی خۆی خسۆتە پاڵ تورکیا و دەڵێت، سوپای تورک مافی وەڵامدانەوەی بە هێرشەکانی سوریای هەیە.

بە گوتەی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەندامێکی ناتۆ لە سەر خاکی سوریا هێرشی کراوەتە سەر و ئەنقەرە مافی وەڵامدانەوەی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com