نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری تاڵیبان سەردانی قەتەر دەکات و لەگەڵ شاندی واشنتۆن کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (شەممە ٢٩-ی فێبریوەری)، شاندەکانی دوو لایەن کۆدەبنەوە و بڕیارە ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن.
چاوەرێ دەکرێ، دانوستانی ئەفغانی-ئەفغانی دوای واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە دەستپێبکات.
بڕیارە مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بێت.
لە ئەگەری پابەندبوونی لایەنەکان بە خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنە، کۆتایی بە شەڕ و بەریەککەوتنەکانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەفغانستان و ئەمریکا دێت.