لیژنەی فەتوای عیراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لیژنەی فەتوای عیراق چەند فەتوایەك دەدات و رایدەگەیەنێت، موسڵمانان دەتوانن لە ماڵی خۆیان نوێژی ھەینی بكەن.

لیژنەی فتوای عێراق، لە راگەیێندراوێکدا چەند فەتوایەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن لەماڵەکانی خۆیان نوێژی هەینی بکەن و نەچنە مزگەوت، بەتایبەت بەساڵاچوان و منداڵان و ئەوانەی بەرگری لەشیان بێهێزە و ئەگەری توشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاترە”.

فەتوای ئەوەشدراوە کە “نابێت خاوەن دەرمانخانە و گۆکا و خاوەن مۆڵ و بازاڕو دوکاندارەکان، بارودۆخەکە بقۆزنەوەو نرخی کەلوپەل و شتوومەکەکان بەرز بکەنەوە، هاوکاریکردن لە سەر خێر و چاکە لەڕووی شەرعەوە لەسەر موسڵمانان ئەرکە”.

لیژنەی فەتوا سەبارەی بە سەردانیکردنی مزگەوت رایگەیاندووە”ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان گومانیان لەسەرە، رێگەپێنەدراو و حەرامە تێکەڵی خەڵک و شوێنەگشتییەکان بن و پێویستە سەردانی مزگەوت نەکەن و لە شوێنێکی تایبەت نوێژ بکەن، تاکو چاک دەبنەوە ئەمەش بە پشتبەستن بە فەرمودەیەکی پێغەمبەر”.

لیژنەی فتوای عێراق راشیگەیاند: “پەکخستنی دەوام لە قوتابخانە و کۆلیژەکان، رێگەپێدراوە لەڕووی شەرعەوە ئەمەش بە ئامانجی رێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com