وەزارەتی تەندروستی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، چەند رێنماییەک بۆ ئەو هاوڵاتییانە بڵاودەکاتەوە کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە.

دکتۆر خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتییان و رێگرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئاگاداری  ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە لە ماوەی ٣هەفەتی پێشوو لە ئێران گەڕاونەتەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزان و کەسوکاریان رەچاوی ئەم رێنماییانە بکەن:

1- تاوەکو دوو هەفتە لەماڵ نەچنە دەرەوە.

2- پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن ، زوو زوو دەست بەئاو و سابون بشۆن. بەر لە شوشتنی دەستەکانیان دەست لە دەمو چاوو لوت نەدەن. هەورەها داپۆشینی دەم لووت لەکاتی کۆکە و پژمین و مانەوە لە ژوورێکی تایبەت لەماڵەوە.

ئەوەشی راهەیاند “ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکەت لێدەرکەوت، وەک کۆکە و تا و سوتانەوەی گەروو، هەناسە تەنگی، پەیوەندی بکە بە هێڵەگەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە گشیتیە تەندروستیەکان، کە بڵاوکراونەتەوە”.

هاوکات داوا لە هاوڵاتیان دەکات “داوا لەهاووڵاتییان دەکەین، ئەگەر هەر کەسێک یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیە لەدەرەوە گەڕاوەتەوە بەتایبەتی لەوڵاتی ئێران، سەردانیان نەکەن وتا ماوەی ٢هەفتە سەردانیان نەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com