نەوزاد عەلی-سلێمانی
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەڕلەمانتارانەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧-٢-٢٠٢، پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی کۆبوونەوەی ئەنجامدا، کە تیایدا سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، بەڵام بە هۆی دروستبوونی ناكۆكی له نێوان لایهنهكان، نەتوانرا کۆبوونەوەکە بکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند”بە هۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، پەرلەمانی عیراق دانیشتنی دەنگدانى بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، دواخست بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو”.
سەبارەت بە بەشداری فراکسیۆنە کوردستانیەکان، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، دەڵێت”تەنها چەند پەڕلەمانتارێکی کورد چوونە ژوورەوە، لە فراکسیۆنی ئایندە”.