ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرا کرا

0

ئەسعەد مورادی

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت، گوتاری ھەینی مزگەوتەکان بەردەوام دەبن و داوا لە مامۆستایان دەکرێت ماوەی گوتار کورتبکرێتەوە.

لە کاتێکدا بەهۆی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی زۆری چالاکییەکانی ئادار و نەورۆز لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ناچن. هەروەها داواکاری زۆر هەیە، مزگەوتەکانیش بۆ ماوەیەکی نادیار دابخرێن. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە بەردەوامیی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان دەکاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوە و بڕیاری وەزارەتەکەیان راگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ راوێژكاران و بەڕێوه‌به‌رانى گشتى و تێبینه‌رایه‌تییه‌كانی وەزارەت، بڕیاردرا بە بەردەوامی گوتاری رۆژانی ھەینی لە مزگەوتەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو، کە “بۆ سەلامەتی تەندروستی داوا لە مامۆستایانی ئایینی کراوە ماوەی گوتاره‌كانیان كورتبکەنەوە”.

نەبەز ئیسماعیل دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا مامۆستاى گوتارخوێن رێنمایى خه‌ڵك بكات له‌ چۆنێتى خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنى پاكوخاوێنی مزگه‌وت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com