وتاری هەینی دیاری دەکرێت

0

ئەسعەد مورادی

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، مزگەوتەکان بۆ نوێژی هەینی بە رووی موسوڵماناندا کراوە دەبن و وتاری هەینیش دیاری کراوە.

لە کاتێکدا بەهۆی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی زۆری چالاکییەکانی ئادار و نەورۆز لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ناچن. هەروەها داواکاری زۆر هەیە، مزگەوتەکانیش بۆ ماوەیەکی نادیار دابخرێن. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە بەردەوامیی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان دەکاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی داخستنی مزگەوتەکان و نوێژی هەینی راگەیاند: ئەم هەینییە مزگەوتەکان بۆ نوێژی بەکۆمەڵی هەینی بە ڕووی موسوڵماناندا کراوە دەبن و وتاری هەینیش دیاری کراوە.

سەبارەت بە داخستنی مەزگەوتەکان وەک رێوشوێنی پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەقشبەندی گوتی ”تا ئێستا بڕیار نه‌دراوه‌ ده‌رگای مزگه‌وته‌کان دابخرێت بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆرۆنا له‌ رۆژی هه‌ینی، بەڵام لێژنەیەک دیاریکراوه‌ بۆ وتاری هه‌فتانه‌ی مزگەوتەکان و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشییەکه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com