بەرپرسێکی باڵای ئێران توشی کۆڕۆنا بوو

0

نوچەنێت

نوێنه‌ری شاری قوم له‌ ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران ، لە گرتە ڤیدۆیەکدا تووشبوونی خۆی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی راگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ٢٠ پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ تۆمار كراوه‌، تا ئێستاش ٢٢ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ مردون، ١٤١ كه‌س تووشبووه‌ و٥٤ كه‌سیش چاره‌سه‌ر كراون. بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی توشبوان لەم وڵاتە گەیشتۆتە ١٨هەزار کەس.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران، ئەوە دووەم بەرپرسی باڵایە کە توشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت.

موجته‌با زولنوور، نوێنەری شاری قوم لە پەرلەمانی ئێران، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،: بەپێی تاقیکردنەوە منیش هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنام، ئەمە ئێستا بەربڵاوە. بۆ نیگەرانی نابێت و لە کەرەنتینە دام. ئیشاڵڵا میللەتی ئێمە بەسەر کۆرۆنادا سەردەکەوێت و کۆڕۆنا بەرامبەر خەڵکی خۆشەویستی ئێمە تێکدەشێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com