نوچە-ئاڕ تی
بەرپرسانی تەندروستی چین دەڵین: ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دانەزیوە.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی چین، لە یەک مانگی ڕابردوودا کەمترین رێژەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
لیژنەی نیشتمانی تەندروستی لەبارەی دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیان گەیشتۆتە ٢٧٤٤ کەس و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە ٧٨٥٠٠ حاڵەت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە.
ڕاپۆرتەکە جەختیش دەکاتەوە، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.ئەم ئامارە لە مانگی ڕابردوودا بە کەمترین ڕێژە هەژمار دەکرێت.