نوچەنێت
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستكراوه كردووه بۆ هه‌ر پێشگیرییه‌ك له‌و نه‌خۆشییه.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٧-٢-٢٠٢٠، لە کاتی بەسەرکردنەوەی سەنتەری ئامادەکراو بۆ ئەگەری هەبوونی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا. وەزیری توندروستی گوتی: سەرۆکی حکومەت دەستکراوەو پشتگیرمانە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم پەتایە.
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگەیاند: ئەو سەنتەرەی ئامادەکراوە ٦٠قەرەوێڵەیە، بەڵام پلانی بی و سی، مان بۆ هەر ئەگەرێک هەیە.
سەبارەت بە هەبوونی حاڵەتی توشبوون وەزیری تەندورستی گوتی” له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوو، ١٤ حاڵه‌تی گومان لێكراوه هه‌بووه و ١٢ حاڵه‌ت نسەلامەت بوون، ٢ حاڵه‌ت ماون ئه‌نجامه‌كان ده‌ربچن، ئه‌گه‌ر گومانلێكراوی دیكه‌ش هه‌بێت پشكنین بۆ ئه‌وانیش ده‌كرێت، له كوردستان توانای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه هه‌یه”.