نوچەنێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەنتەری تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە هەولێر بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٧-٢-٢٠٢٠، مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو سەنتەرەی کرد کە ئامادەکراوە بۆ حاڵەتی توشبوون بە کۆڕۆنا.
سەنتەرەکە وه‌ك ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته، بۆ حاڵه‌تی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژووره‌كانی كه‌ره‌نتینه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركرا، تووشبووه‌كه‌ی لێ كه‌ره‌نتینه بكرێت.
مەسرور بارزانی، لە دوای سەردانکردنی سەنتەرەکە رایگه‌یاند”بۆ دڵنیایی زیاتر هاتین، سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه کاردەکەن دەکەین، نه‌خۆشخانه‌كه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌كراوه و له هه‌موو پارێزگاكانیش هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوو به باشترین شێوه خزمه‌ت بكه‌ن”.
سەرۆکی حکومەت داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات “داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌م، رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیدار جێبه‌جێ بكه‌ن، هاوکاری ستافی نەخۆشخانەکان بکەن”.
هه‌روه‌ها پەیامێکی ئاراستەی دوکاندارو بازرگانان کرد”داوا له بازرگان و دوکاندارەکان ده‌كه‌م، به هه‌ستێكی باڵا مامه‌ڵه بكه‌ن و خۆیان له گرانكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به دوور بگرن”.