گوتەبێژی تەندروستی کۆیە، رونکردنەوە لەسەر هەواڵی هەبوونی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کۆیە دەدات

0

شلێر سەعید

تەندروستی کۆیە رەتیدەکاتەوە، کە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کۆیە تۆمارکرابێت.

دەنگۆی هەبوونی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قەزای کۆیە، لە سۆشیال میدیا بڵاوکفرایەوە، بەڵام یەندروستی کۆیە رەتیدەکاتەوە.
حاکم عومەر، بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەقی سەربەقەزای کۆیە بەنوچەی ڕاگەیاند: ٢کەس لە ڕێگەی قاچاغ گەڕاونەتەوە ناحیەی تەقتەق، کە زانیویانە بردیانن بونەخوشخانە تالەژێر چاودێری دابن. واتە گومان لێکراون.

هەر دوێنێ ژنێک لە قەزای کۆیە تەندروسیتی تێکچووە، بەڵام دیارنییە کە ئایا توشبەەی کۆڕۆنایە یاننا.

لەلێداوانێکی تایبەت هاوکار علی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، بەنوچەی رایگەیاند: هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، کە هیچ حاڵەتێکی کۆڕۆنا لە سنوری قەزای کۆیە تۆمار نەکراوە. ئەو هەواڵانەی لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتنەوە دوورن لە راستی وهیچ بنەمایەکان نییە.

گوتەبێژی تەندروستی کۆیە، ئاماژە بەوەش دەکات ئامادەکاری تەواو کراوە سەرجەم پێداویستەیەکان بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەکراون.

یوسف حسن، قائیمقامی قەزای کۆیە بةنوچەی ڕاگەیاند: بڕیارمانداوە کەمپی سەر ڕەزان لەقەزای کۆیە، تایبەت بکرێت بەو هاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی کوردستان دەگەڕێنەوە بەتایبەت وڵاتی ئێران .
گوتیشی “لەوێ دەخرێنە ژێر چاودێری و ڕۆژانە لەلایەن تەندروستی کۆیە، پشکنینیان بۆدەکرێت و پێداویستیەکانیان لە کابینەکان بۆ دابینکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com