نوچە-شفق نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرکردەیەکی عێراقی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، واشنتۆن احمد الحمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبولڵای عێراقی خستۆتە لیستی تیرۆری ئەم وڵاتەوە.
دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە: کە کەتیبەکانی حزبولڵای عێراق، مەترسییەکی جددین بۆ سەر ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە.
ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە ئەسائیبی ئەهل حق بە سەرکردایەتی قەیس خەزعەلی، لە هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندی ئەمریکا لە عێراق بەرپرسیارە، واشنتۆن هەوڵی بنەبڕکردنی سەرچاوە دارییەکانی ئەم گروپە میلیشاییە دەدات.