نوچە-ئاژانسەکان
دەوڵەتی سعودیە ڕایگەیاند: لە بەر هۆکاری پاراستنی تەندروستی حاجییان، فەریزەی حەج ڕادەگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بەیاننامەیەکی دەرکرد، تێیدا هاتووە: بۆ ماوەیەکی کاتی، هاتنی زیارەتکاران و حاجییەکان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی عەج ڕادەگیرێت.
ئەم بڕیارەی سعودیە، بۆ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
ساڵانە ٧ ملیۆن زیارەتکار، سەردانی سعودیە دەکەن و فەریزەی حەج بەجێ دەگەیێنن.