خەڵکی ئێران سزای دەسەڵات دەدەن

0

ئەسعەد مورادی

شارەزا و چالاکێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە دوایین هەڵبژاردنی رێژیم شکستێکی بێ وێنەی خوارد. دەشڵێت ”ناکرێ بڵێین ئەگەر لایەنە ساسییەکان لە بایکۆت ی شانۆی هەڵبژاردن دا بەشدارنەبوونایە، ئەوە خەڵک بەشداریی دەکرد”.

رۆژی 21-2-2020، هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی زانیارییەکان رێژەی بەشداری کردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکەدا 25% بۆ 30% بووە، بەڵام وەزیری ناوخۆی ئێڕان دەڵێت 42% بووە، ئەمەش یەکەمین هەڵبژاردنی ئێڕانە لە پاش چل ساڵ دەسەڵاتدارێتی بەوشێوەیە خەڵک سزای حکومەت بدات و یکگرتووانە نا-یان پێ بڵێت.
هەروەها کەمایەتییە ئاینییەکانیش لەکۆی 290 کورسی 5 کورسییان لە پەرلەمانی ئێران دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، پرۆفیسۆری یاریدەر جەعفەر حامیدی، شارەزا و چالاکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی دوایین هەڵبژاردنی ئێران و لێکەوتەکانی رایگەیاند: هەر وەک دەزانین لەم بە ناو هەڵبژاردنە دا، رێژیم شکستێکی بێ وێنەی خوارد؛ دەکرێ ئەم شکستە یان باشتر بڵێم شکستی رێژیم و سەرکەوتنی گەلە، لە چوار خاڵ دا پۆلێن بکرێن:

  • ناوەرۆکی رێژیم پاش ٤٠ ساڵ ژێردەستەیی بۆ خەڵک روونتر بۆتەوە!
  • زانیاری و شارەزایی خەڵک لە دیاریکردنی شێوەکانی خەباتی نا دژی حاکمیەت(نەرێنی) زۆرتر پەرەی سەندووە!
  • کۆمەڵانی گەل؛ گەیشتن بە بنەماکانی یاسا و رێسای ئازادیی و رزگاریی، لە شکست و نەمانی رێژیم دا دەبینن!
  • تێکۆشانی یەکڕێزیخوازیی تاک و ناوەندی کلتووری و کۆمەڵایەتیی و هەر وەها چالاکی سیاسی دژی رێژیم؛ دەکرێ وەک خاڵی چوارەمی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە ی خەڵکی رۆژهەڵات دابنێین!

جەعفەر حامیدی دەشڵێت، سەرکەوتنی لەو چەشنەی خەڵک، دەتوانێ دەستکەوتی زۆر بە دوای خۆی دا بێنێ وەک: پەرەگرتنی زیاتری باوەڕبەخۆیی، کە بێ گومان چڵەپۆپەی باوەڕبەخۆیی گەلیش دەبێتە کوردایەتییەکی پتەوتر. هەر وەها ئاکامی ئەم سەرکەوتنە داوای کۆمەڵانی خەڵک بۆ لایەنە سیاسییەکان هەمەلایەنە روون و بەرینتر دەکات، داوای یەکڕێزی، بوونی بەرنامە و پلان، داڕشتنی ستڕاتێژی بۆ دوارۆژ دەکرێ و سەرئەنجام دەکرێ سەرکەوتنەکە سنوورەکان ببڕێ و بگاتە سەر مێزی سیاسەتی نێودەوڵەتیش. گوتشی ”دیارە ئەوەش نابێ لە بەر چاو نەگرین، کە رێژێم هەرگیز مل بەو سەرکەوتنە نادا و بە سەرکوت و زیندانیکردن، پیلان دەگێڕێ دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ”.

سەبارەت بەوەی، کە ئایا لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەرییان لە سەر ئەو بایکۆتکردنە هەبووە حامیدی گوتی ”بێ گومان هەڵوێست و بانگەشە دژی شانۆی هەڵبژاردن، تاکێکی کوردیش کاریگەریی هەبووە، هەر بەو پێیە لایەنە سیاسییەکانیش، دەوری خۆیان گێڕاوە.هەر چەند ناکرێ بڵێین ئەگەر لایەنە ساسییەکان لە بایکۆت ی شانۆی هەڵبژاردن دا بەشدارنەبوونایە، ئەوە خەڵک بەشداریی دەکرد. ئەو بیرکردنەوەیە دەمانخاتە سەر دوو هەڵەی زەقەوە:

یەکەم: ئەوەی، کە بڵێین خەڵک گوێڕایەڵی لایەنە سیاسییەکانن و بە قسەیان دەکەن، ئەمە هەڵەیە، خەڵک هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکان بە تەنیا بە نوێنەری بیری رێکخراوەکەی خۆی نازانێ، خەڵک دەزانێ، کە لایەنەکان وەڵامیان نادەنەوە بۆ یەکگرتنەوە و پاراستنی یەکڕێزیی.
دوویەم: ئەوەیە پێمان وابێ، کە هەر تاک، گروپ، خەڵکی بە گشتی، کە دەنگ نادەن، یان دژی سەرکوت و ژێردەستەیی خۆیانن، ئەوە ئەندامی لایەنەکانن. ئەوانەی دەنگیان نەداوە، کە زیاتر لە ٨٥% ی خەڵکن، ئەندامی هیچ لایەنێک نین و چاوەڕێی ئەوەن لە چالاکی تاکەکەسییەوە، ببنە چالاکی گروپ و دەستە و لایەنی سیاسیش. بۆیە لەو باوەڕە دام زۆربەی زۆری خەڵک بۆخۆی وەک تاک، دژ بە داگیرکاریی راوەستاوەو رێژیمی ناوێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com