پەرلەمانتارێک: چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتی دەکەین

0

شلێر سەعید: هەولێر

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا رایدەگەیەنێت، گەر كورد و سوننە دەنگ بە حكومەتەكەی عەلاوی نەدەن، هەرچەندە كوتلە شعەكان زۆر بن، دەنگ دان بە نهێنی بێت باوەڕناكەم عەلاوی دەربچێت، بەڵام ئاشكرا بێت دەردەچێت.

بڕیاروابوو دووبارە شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو محمد تۆفیق عەلاوی، بەڵام ئەو شاندە نەڕۆیشتووە و دیار نییە سبەی كێ دەنگ بە حكومەتەكەی عەلاوی دەدا. 

لە لێدوانێكی تایبەت جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو، سەبارەت بە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: دوێنی بڕیاربوو شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام نەهاتن و تا ئێستاش دوا بڕیار بۆ ئێمە نەهاتووە لە هەرێمی كوردستانەوە، كە ئایا بۆ دانیشتنی سبەی (پێنجشەممە ٢٧-٢-٢٠٢٠) بەشداری دەكەین لە دەنگدان یان نا.

جەمال كۆچەر گوتیشی، لەوانەیە ئەمشەو تا بەیانی وەڵامێك بەدەست ئێمە بگات، چ بڕیارێك دەدریت بەرامبەر حكومەتەكەی عەلاوی. ئاماژەی بەوەشكرد ”تا ئێستا عەلاوی هیچ بەڵێنێكی بەكورد نەداوە و ئەو بەڵێنانەی داویەتی وەك موچە و بودجە و مافی جووتیارانە، هەرچەندە عادل عەبدولمەهدیش ئەو بەڵێنانەی پێدابووین و جێبەجێشی نەكرد، لەكاتێك دۆستی كوردبوو. هەرچەندە موچە و بودجە، بە یاسا كراوە لە پەرلەمان تێپەڕی بەدەستی سەرۆك وەزیر نییە؛ گەر پەرلەمانیش گەرەنتییەک لە كوتلە شیعەكان وەرنەگری، واتە هیچ گەرەنتییەک نییە، کە تێپەڕێت. بۆیە مەترسییەكە لەوەیە جاران، كە ڕێکكەوتن لەگەڵ لایەنی شیعە بووە، ئێستا بۆتە كەسێك ئەو كەسەش نازانی ئایا شتی بەدەستە یان نا”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی ئاشكرا كرد، کە گەر كورد و سوننە دەنگ بە حكومەتەكەی عەلاوی نەدەن هەرچەندە كوتلە شعەكان زۆربن،  گەر دەنگ دان بە نهێنی بێت، باوەڕناكەم محمد تۆفیق عەلاوی متمانە بەدەست بهێنێت، بەڵام گەر ئاشكرا بێت دەنگ پێویست بەدەست دەهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com