نێچێرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان دەخوازێت.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٢٦-٢-٢٠٢٠، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێكردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. 

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، له‌م په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا  نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆ يه‌كێتي نيشتماني كوردستان خواستووە و گرنگی یەکێتی نیشتیمانی لە قۆناغەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی باسکردووە. سەبارەت بەنم قۆناغەی یەکێتی، گوتویەتی”هیوادارم خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com