وەزارەتی ئەوقاف داوایەک ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک بڕیار نەدراوە وتاری هەینی ڕابگیرێت.                                                                                                                                             بەهۆی مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دوێنی بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوام لە ٢٦ی ٢ تاکو ٢٤ ی ٣ی ٢٠٢٠ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، بە زانکۆ و پەیمانگاکانیشەوە.                          

 لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕاگرتنی وتاری هەینی، ڕایگەیاند”بەهیچ شێوەیەک بڕیار نەدراوە وتاری هەینی ڕابگیرێت، ئەم هەینییەش لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستاندا. کە ژمارەیان ٣ هەزار و ١٧٤ مزگەوتە، وتارەکانیان تایبەتە بە چۆنێتی خۆپارێزی و ڕێنماییەکانی پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.                                                          

نەبەز ئیسماعیل، دەڵێت”تەنها داواکاری ئێمە لە مامۆسیایانی ئاینی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، لە پێناو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەچاوی دۆخەکە بکەن و وتارەکانیان کورت بکەنەوە”.                     سەبارەت بەوەی ئەگەر ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان بڵاو بوویەوە، ئەوکاتە وەزارەتی ئەوقاف ئامادەیە وتاری هەینی ڕابگرێت؟، گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەو قاف، دەڵێت”پرسی ڕاگرتنی وتاری هەینی ئەوەندەی پەیوەندی بە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستانەوە هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە وەزارەتی ئەوقافەوە نییە، بەڵکو ئێمە وەک وەزارەت بەرپرسین لە ڕێکارە ئیدارییەکان نەک ڕێکارە شەرعییەکان، ئەگەر حالەتێکی واش درووستبوو، ئەوکاتە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم بڕیار دەدات”.                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com