لە هەولێر ٢٦٩٤روداوی ئاگرکەوتنەوە روویداوە

0

شلێر سەعید -هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماری ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەکاتەوە و ڕونکردنەوەیان لەبارەی دوو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەدا کە بووە هۆی مردنی پێنج کەس و سوتانی کارگەیەکی گەورە.

لەلێدوانێکی تایبەت ڕائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە نوچەی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابوردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر ٢٦٩٤ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕویانداوە لەو ڕێژەیە٤٢٤ ڕووداویان بەهۆی کەمتەرخەمی هاوڵاتیانەوە بووە.

رائید سەرکەوت دەڵێت: لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۰ تائێستا قوربانی زیاتر هەبووە لە ئەنجامدا لەم دوو مانگە ١٦٤ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە و پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، کە دوانیان ژنن. لە ئەنجامی ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە ۱۸ کەس بە سوتان گیانی لەدەستداوە و ۱٤ کەس خنکاون.

سەبارەت بە ڕووداوی گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی شارۆچکەی عەنکاوە ڕائید سەرکەوت، ڕایگەیاند:” دوای لێکۆڵینەوەی تیمەکانی ئێمە دەرکەوت، کە ئەو هاوڵاتیانە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنی سۆبەی نەوتی گیانیان لەدەستداوە”.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماژەی بەوەدا:”بە ڕووداوی سووتانی کارگەیەکی گەورەی پوشی موبەریدە و سووتانی کارگەکە، بەهۆی مەکینەی ئووتوو لەئەنجامی کەمتەرخەمی کارگەکە و جێبەجێ نەکردنی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ڕوویداوە، قەبارەی زیانەکان گەورە بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com