نوچە-اخبار العراق
ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: بە ئەگەری زۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە پێدانی دەنگی متمانە بە پێکهاتەی کابینەی عەلاوی، دوابخرێت.
محمد البلداوی،وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە تویتێکی محەممەد تۆفیق عەلاوی، کە ڕایگەیاندووە سبەی پێنجشەممە کابینەکەی دەنگی متمانەی پەرلەمان بە دەست دێنێ، دەڵێت: بڕیار وابوو سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ٤٨ کاتژمێر بەرلەکۆبوونەوەی پەرلەمان، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕادەست بکات تاکو پەرلەمان بە ئامادەیی و زانیاری زۆرترەوە کۆبوونەوەکەی پێکبهێنێت.
بە گوتەی البلداوی،عەلاوی هێشتا ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان نەکردووە، بەم هۆکارەش پێدەچێ کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دوابخرێت.
البلداوی هەروەها دەڵێت: تا ئەو کاتەی عەلاوی ناوی ئەندامانی کابینە ڕادەست نەکات، پەرلەمان بۆی هەیە کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگی متمانە بە کابینەکەی دوابخات.