نێوەندگیری نێوان کوردو عەلاوی دەکات

0

نوچە-المعلومە

حنین قدو، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق باس لە نێوەندگیری هادی عامری لە نێوان هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، دەکات.

بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح،هاودی عامری هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان کورد و سوننە و محەممەد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق دەستپێکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، هەوڵاکانی عامری بە ئاراستەی پێدانی دەنگی متمانەی کوردو سوننە بە پێکهاتەی کابینەی عەلاوییە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە پێدەچێ تا سبەی پێنجشەممە،عەلاوی گۆڕانکاری لە ئەندامانی کابینەکەی بکات، تا لەم رێگەوە دەنگی متمانە و ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com