لەنۆرەی بەنزین کەسێک کوژرا

0

شلێر سەعید

ئێوارەی رۆژی رابردوو، پیاوێک لە ناحیەی ژاراوە بە گولە کوژرا.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، لە لێدوانێكی تایبەت بۆنوچە  ڕایگەیاند: شەوى رِابردوو، لە ناحیەی ژاراوە لە ناوچەی پشدەر، لە شەڕی نێوان دووهاوڵاتیدا پیاوێکی تەمەن(٤٢)ساڵ، بەناوی(ع،ع،ئ) گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت: بەپێی پشکنین لە نەخۆشخانە دەرکەوت ئەم کەسە بەهۆی گولەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە پێنج کەس لەلایەنی بەرامبەر دەستگیرکراون کە یەکێکیان بریندارەو ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

سەبارەت بەهۆکاری شەڕکردنەکە، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی” بەگوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، ئەم دووکەسە شەوی پێشتر لە نۆرەی بەنزین بەشەڕهاتوون، بۆیە دوێنێ دیسان بەشەڕهاتوونەوە. لێکۆڵینەوەمان لە دۆسیەکە بەردەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com