وەزارەتی تەندروستی: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە

0

شلێر- سەعید هەولێر

دوای تۆمارکردنی حاڵەتی کۆڕۆنا لە وڵاتی ئێران، لە شاری کەرکوک و نەجەف، حاڵەتی توشبوو تۆمارکرا. دەنگۆی گەیشتنی ئەم ڤایرۆسە بۆ هەرێمی کوردستانیش هەیە.

ئامارە فەرمییەکانی ئێران دەڵێن: تا ئێستا(٩٥) حاڵەتی توشبوومان هەیە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان دەڵێن: حکومەت ئاماری راستەقینە ئاشکراناکات و ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە(١٨)هەزار کەس.

رۆژی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بڕیاری راگرتنی دەوامی خوێندگاکانیدا. خەڵک باس لە هەبوونی حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەکەن.

لە لێدوانێكی تایبەت، محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو دەنگۆی  هەبوونی ڤایرۆسی كڕۆنا لەهەرێمی كوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: تا ئەوساتە هیچ حاڵەتێكی توشبوو بەڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام مانای وانیە بڵێین توش نابین لەوانەیە بەیانی یان دوبەیانی ڕایبگەیەنم.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە” هەركاتێك  توشبویەك هەبێ ڕای دەگەیەنین، چونكە ئاسانكاری دەبێت بۆوەزارەتی تەندروستی، تا ڕێنمایە تەندروستییەكان باشتر جێبەجێ بكەن”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە گومان لێکراون، محمد قادر رایگەیاند: (١٣٠٠)کەس لە کەرەنتینەن و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com