نوچەنێت
پرێزگاری هەولێر رایگەیاند: جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کردەوە کە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیێندران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦-٢-٢٠٢٠، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دراوە جێبەجێدەکرێن و بەمەبەستی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
فرسەت سۆفی دەڵێت: لە پلانی خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا، دەروازە سنورییەکان توندتردەکەین و بودجەی پێویست بۆ رووبەروو بوونەوە تەرخان کراوە.
لەبارەی راگرتنی دەوام لە خوێندگاکانی، پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، کە هیچ حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەم رێوشوێنانە بۆ خۆپاراستن دەگیرێنەبەر. هەروەها بۆنەکانی بەهارە لە ئەمساڵدا هەر لە چوارچێوەی ئەم رێوشوێنەدایەوە رادەگیرێت.