کورد و عەلاوی دەگەنە رێککەوتن؟

0

شلێرسەعید- هەولێر

شاندی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عەلاوی، سەردانی بەغدای کرد.

  بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی  بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەلاوی، کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا کورد و سوننە بڕیاری متمانەدان بەم کابینەیەی نەداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥-٢-٢٠٢٠، شاندی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی هەموو حزبە سیاسییەکان، بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو سەردانی بەغدای کرد.

لە لێدوانێكی تایبەت، شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنمەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، سەبارەت بە دواین پێشهاتەكانی حكومەتەی محەمەد عەلاوی بەنوچەی ڕاگەیاند: دوێنێ‌ شاندەكەی بەغدا، لەگەڵ سەرۆكی  حكومەتی هەرێم و سەرۆك و نوێنەری گشت  حیزبەكانی كۆبونەوە، لەسەر چەند خاڵێك ڕێكکەوتن و چەند بڕیارێك دراوە، ئەمڕۆ سێ شەممە، (٢٥-٢-٢٠٢٠)شاندێكی دیكە بۆئەم مەبەستە سەردانی بەغدا دەكەنەوە.

شیروان میرزا، پێشبینی دەکات ئەمجارە کورد لەگەڵ عەلاوی بگات بە جۆرێك لەیەك تێگەیشتن لەم چەند ڕۆژەدا ، چونکە عەلاوی جۆرێک نەرمی نواندووە، هاوکات لەلایەن شیعەو خۆپیشاندەرانیشەوە لە ژێر فشاردایە.

ئەندامی پەرلەمانەکەی عیراق دەڵێت: ئەوەی بۆ كورد گرنگە ئەوەیە کە عەلاوی، بەچاوی هەرێمێكی سەربەخۆ سەیری كورد بكات و دەبێت دانانی وەزیرەكان لەسەر داواكاری كوردبێت، هەروەها بابەتی پێشمەرگە و بودجە و كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكان لەبەرچاو بگیرێت.

سەبارەت بەو كاندیدانەی عەلاوی، بۆ پۆستی وەزارەتەكان بەربژێری کردوون، شێروان میرزا گوتی: ئەو بەربژێرانە تەنها ناویان هاتووە بەفەرمی قبوڵنەکراون و رەتیش نەکراونەتەوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com