نەوزاد عەلی-سلێمانی
بۆ پاراستنی قوتابیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لەسنوری پەروەردەكانی پارێزگای سلێمانی، بكرێتە پشووی فەرمی.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ئەکرەم شەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند”ئەمڕۆ شەممە ٢٤-٢-٢٠٢٠ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە، بەزۆرینەی دەنگ پشوی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند، پشوەکە لە رۆژی چوارشەممە ٢٦-٢-٢٠٢٠ دەستپێدەکات تاکو ٢٤ ی مانگی داهاتوو”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گوتیشی”ڕاگەیاندنی پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە”.