موبارەک کۆچی دواییکرد

0

نوچەنێت

بەپێی راگەیاندی میسر، حوسنی‌ موباره‌ك، لە ته‌مه‌نی ٩٢ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥-٢-٢٠٢٠، راگەیاندنەکانی میسر بڵاویان کردەوە، کە حوسنی موبارەک، سەرۆکی پێشووتری وڵاتی میسر لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچیدواییکرد.

بەپێی هەواڵەکان، حوسنی موبارەک، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە گیانی لەدەستداوە بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەوڵەت و خانەوادەکەی رانەگەیێندراوە.

محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، له‌ساڵی ١٩٢٨ له‌ دایکبووە. چواره‌م سه‌رۆككۆماری میسر بوو، له‌ ١١ی شوباتی ٢٠١١ل ه‌ژێر فشاری خۆپیشاندانەکانی گه‌لی میسر، ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com