نوچە-سکای نیوز
محەممەد تۆفیق عەلاوی ،سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق رایگەیاند: پیلانێک لە ئارادایە تاکو دەنگی متمانە بە پێکهاتەی کابینەکەی نەدرێت.
عەلاوی لە تویتێکدا باس لەم پلانە دەکات و دەڵێت: بە رێگەی پێدانی بڕە پارەیەکی زۆر بە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی داخراو، دەیانهەوێ کۆسپ لە سەر رێگای پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەکەی دروست بکەن.
عەلاوی ئەو ئەگەرانە بۆ تۆمەت باس دەکات”هیوادارە ئەم زانیاریانە ڕاست نەبن و پرۆسەی ئاسایی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، بگاتە ئەنجام”.