نوچە
سه‌رۆك بارزانی رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا په‌رچه‌كرداری شكسته‌كانی رابردووه و پێویسته كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بكه‌ن كه بوونه‌ته هۆی ئه‌و شكستانه. دەشڵێت ”میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نییه و قبوڵ ناكرێت”.
سه‌رۆك مەسعود بارزانی، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی زاگرۆس عه‌ره‌بی، باس له چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات و رایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا په‌رچه‌كرداری شكسته‌كانی رابردووه و پێویسته كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بكه‌ن كه بوونه‌ته هۆی ئه‌و شكستانه و گوتیشی: “له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران و داوا ره‌واكانیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان كردووه ئاشتیانه بێت و رێگه به كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست نه‌ده‌ن سواری شه‌پۆله‌كه ببن”.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ولێر ده‌بێته شوێنێكی گونجاو بۆ میوانداریكردن كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای وڵات تێیكه‌وتووه”.
سه‌رۆك بارزانی، له باره‌ی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی و میكانیزمی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت گوتی: “عه‌للاوی له خێزانێكی دیاره، به‌ڵام میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نییه و قبوڵ ناكرێت، پێویسته كار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ پێكهێنانی كابینه و ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌موو پێشێلكارییه‌كانیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بنه هۆی پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق”.
سه‌رۆك بارزانی روونیشی كرده‌وه، سووننه و كورد و ژماره‌یه‌كی زۆر له شیعه‌كان رازی نین له‌و شێوازه‌ی عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، چونكه به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و دواتریش به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاریانده‌هێنن. گوتیشی: “ئه‌گه‌ر عه‌للاوی به‌بێ به‌شداری كورد و سووننه كابینه‌كه‌ی پێكهێنا ئه‌وا پیرۆزی بێت”.
سه‌رۆك بارزانی دەشڵێت “رێككه‌وتنی عه‌للاوی له‌گه‌ڵ دوو لایه‌ن یان سێ لایه‌ن نابێته هۆی پابه‌ندبوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا نین”.
له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ش، له‌و گفتوگۆیه‌دا سه‌رۆك بارزانی به روونی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه رێكخراوه‌كه هێشتا مه‌ترسییه و گوتی: “داعش ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه، ئه‌وا رێكخراوه‌كه جارێكی دیكه و به هێزێكی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بڕیارێكی چاره‌نووسسازه و نابێت بكه‌وێته ژێر هه‌ست و سۆز و موزایه‌دات”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “نابێت عێراق یان هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌مه‌ریكی – ئێرانی و پێویسته له‌سه‌ر عێراق راسپارده‌كانی ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه ره‌تبكاته‌وه”.
په‌یوه‌ست به پرسی ناوخۆیی عێراقیش سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: “عێراق به‌ده‌ست نه‌بوونی سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مواری ده‌ستووریین ئه‌گه‌ر ئامانج لێی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و چاكسازیی بێت، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و كاره ره‌ت ده‌كه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان و دیموكراسیه‌ت”.
سه‌رۆك بارزانی داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، كه ده‌ستبه‌رداری ناكۆكییه‌كان بن و هه‌وڵی گه‌یشتن بده‌ن به میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.