پەرلەمانتارێک ئاماری گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەی ئاشکرا دەکات

0

نوچە: ئاژانسەکان

پەرلەمانتارێکی شاری قوم لە ئێران ئاشکرای کرد، کە تەنیا لە شاری قوم ٥٠ کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون.

دوێنێ (دووشەممە ٢٤-٢-٢٠٢٠) میدیا فەرمییەکانی ئێران لەزاری ئەحمەد ئەمیری فەراهانی، پەرلەمانتاری شاری قوم لە ئێران، رایانگەیاند: کە تەنیا لە شاری قوم ٥٠ کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون.

ئەم گوتانەی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە، کە ئەحمەد حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەگەر نیوەی ئەو ژمارەیش ڕاست بێت، من واز لە پۆستەکەم دەهێنم.

ئەو پەرلەمانتارەش بە بڵاوکردنەوەی ناوی ٤٠ کەس لە قوربانییەکان لە قوم داوای لە جێگری وەزیر کردووە، کە دەبێ دەستلەکار بکێشێتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێک دایە، کە دوێنێ شەو سەعید نمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران، ١٢ کەس و ڕێژەی تووشبوانیش ٥٩ بۆ ٦٠ کەس بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com