نوچە
بە مەبەستی گفتگۆکردن لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی، شاندێکی باڵای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان، کە بڕیار دراوە ئەمجارە شاندەکە بچوک بکرێتەوە و ھەر لایەنە و پێکھاتەیەکی سیاسی، یەک ئەندامی لە شاندەکە ھەبێت بۆ گفتگۆکردنی پێکھێنانی کابینەکەی عەلاوی، بچنە بەغدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە هەرێمی کوردستان لە پلان و بەرنامەی کاری کابینەی داهاتووی عەلاوی دڵنیا نییە، بۆیە ئەگەر خواستەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو نەگیردرێت پێناچێت کورد دەنگ بە کابینەی نوێی عێراق بدات.