نوچە-ئاژانسەکان
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق هەڵوێستی وەرگرت.
دوای ئەوەی، کە دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە مایک پۆمپیۆ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا داوای لە محەمەد عەلاوی کردووە، کە هەوڵی پێکهاتن لە گەڵ کورد و سوننە بدات، سەدر بو توندی هەڵوێستی وەرگرت.
سەدر لەم بارەوە دەڵێت، پەیوەندی پۆمپیۆ لەگەڵ عەلاوی، دەچێتە خانەی دەستوەردانی سیاسی لەکاروباری ناوخۆی عێراق و ئەگەر دووبارە بێتەوە، ئەوانیش کاردانەوەیان دەبێت.