حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات

0

نوچە

کەمێک پێش ئێستا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی نەبوونی قەیرانی سوتەممەنییەوە دلنیایی دەدات و دەڵێت، تەنیا رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە.

عادل جووتیار، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە بە ھۆی بڕیاری رێکخستنەوەی ئالوگۆڕی بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان لە گەڵ ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جووتیارعادل دەشڵێت، هاوڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە، كە هیچ قەیرانێكی لەم جۆرە دروست نەبووە و نابێت. رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لەم پەتایە وبۆ ئەم مەبەستەش حکومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەکانیشی دارشتووە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم گوتیشی، هاوكات دووپاتی دەكەینەوە، كە سبەی سێشەممە ئەم بابەتە دەبێتە خاڵێكی سەرەکی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com