شلێر سەعید: هەولێر
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لە واڵى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فسسبووک رایگه‌یاند، بۆ یه‌که‌م جار ئامێری ده‌ستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمى کوردستان. روونیشی کردۆتەوە، کە ئه‌و کیته بۆ ده‌ستنیشانکردنی حاڵه‌ته‌کانی تووشبوونه، بە ڤایرۆسى کۆڕۆنا ئه‌نجامه‌کان ده‌خاته‌ڕوو.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشەمە محمد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان دەربارەی ڤایرۆسی کڕۆنا بە نوچەی ڕاگەیاند: ئێمە هەنگاوی باشمان ناوە و هەماهەنگیمان باشە لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار و لە ئێستا لەکاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ڕێکارەکان دەگرنە بەر و لەسەرجەم شارەکان شوێنی تایبەت بۆهەر گومان لێکراوێک یان توشبوان ئامادەکراوە.
