ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندەکەی پێشمەرگە لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆتایی هاتووە و کۆبوونەوەکەشمان لەسەر پرسی موچەی پێشمەرگە و هەماهەنگی پێشمەرگە بووە لە ناوچەکانی جێناکۆک.       

ئەمڕۆ ٢٤-٢-٢٠٢٠ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدای کردوو لەگەڵ وەزیری بەرگری بەغدا و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆبوونەوە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارتی پێشمەرگە، لە بارەی سەردانی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەر دوو تەوەری سەرەکی بوو، ئەوانیش بریتی بوون لە موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی هەماهەنگی کردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان”.   

جەبار یاوەر گوتیشی “دوای گفتوگۆیەکی چڕی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزیری بەرگری، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، کە وەزیری بەرگری عێراق، بڕیاری داوە نوسراو بکات بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و داوا بکات، کە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ خەرج بکرێت”.  

سەبارەت بە پرسی هەماهەنگی کردن، دەڵێت “بەهەمان شێوە نوسراوی کردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و داوای کردووە، پرسی هەماهەنگی جارێکی تر کارابکرێتەوە بۆ هاوبەشی کردن و هەماهەنگی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی جێناکۆک”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com