حکومەتی نوێ شکست دەهێنێ

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هاتوو حکومەتی داهاتووی عێراق بەبێ بەشداری کورد پێکبهێنرێت، پڕۆسەی سیاسی شکست دەهێنێت.

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و متمانە بە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی بدات، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ کورد نەکراوە و ڕەنگە بەبێ کورد حکومەتەکە تێپەڕێندرێت، هەر ئەمڕۆش هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەدان بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداری کردن یان بەشداری نەکردنی کورد لە کابینەکەی عەللاوی.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕێبورا هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ئەگەری بەشدار نەبوونی کورد لەکابینەکەی عەللاوی، ڕایگەیاند: ئەگەر هاتوو حکومەتی داهاتووی عێراق بەبێ بەشداری کورد پێکبهێنرێت، بەدڵنیاییەوە کابینەیەکی سەرکەوتوو نابێت و پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا شکست دەهێنێت، بۆیە من گومانم هەیە لەوەی  بەبێ کورد بتوانرێت حکومەتی نوێ لەپەرلەمان تێپەڕێندرێت”.    

ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت”لەحاڵەتێکدا ئەگەر هاتوو حکومەتەکەش لەپەرلەمانەوە تێپەڕێندرێت، ئەوکاتە حکومەتێکی تەمەن کورتی سەرکز دەبێت، بە لاسەنگی بەڕێوە دەچێت ونابێتە حکومەتێکی سەقامگیر بۆ عێراق”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com