نوچەنێت
کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان، بڕیارێکی گرنگی تێدادەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤-٢-٢٠٢٠، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێرکۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد عەلاوی.
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا، بڕیار لەبەشداریکردن یان نەکردنی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق بدرێت.